چالاکڤان و پەنابەرانی کوردی لەبیرکراوی کۆمەڵگەی ئوروپایی و تاراوگە و سازمانی پەنابەران

✍️ هوشیار یەگانە- فۆتۆژۆرنالیست

۲۰ی ژوئەنی هەرساڵ ، هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی جیهانی پەنابەران
سرنجی جیهان دەچێت بەرەو ملوێنان مرۆڤ کە لە ماڵو نیشتمانو ئازیزانی خۆیان دور بونەتەوە؛ نە لە ڕووی حەز و ئارەزۆ ؛ بەڵکوو لە ڕووی ناچاریو زۆرەملی…
لەونێوانەدا ؛ چارەنووسی پەنابەرانی کورد یەکێک لە تاڵترین و کەمتر بیستراوترین چیرۆکو گێڕانەوەیە.
بۆ زۆریەک لە کوردەکان، دورخستنەوە، تاراو، یەک هەڵبژاردە نیە بەڵکو یەک ڕاستی مێژوییە کە وەچەگەلی (نسلها) وەبەرگرتوە.
لەچوارپارچەی کوردستان
“ڕۆژهەڵات، ڕۆژئاوا، باکور، باشور” کپ کردنو سەرکوتی بنەمایی و پێکهاتەیی دژ بە ننەتەوەی کورد، ساڵانێکی زۆرە لە ئاڕا دایە.
یاساغی زمانی دایکی، سڕینەوەی شوناس، حاشایی و ئینکاری کەلتووری، دەستبەسەر کردن و ئەشکەنجەی چالاکانی مەدەنیو سیاسی، بێ بەری و بێ بەشی لە مافە سەرەتاییەکان، دووچاوەکی و هەڵاواردنی سیستێماتیک و جێ خستراو، بەشێک لە ژیانی ڕۆژانەو هەمیشەیی کوردە. لەنێو ئەو کەشو فەزاو دۆخەدا، ڕۆیشتن لە نیشتمان، بڕیارێکی ئاسان نیە، بەڵکو تەنیا ڕێگای مانەوەو و بەردەوام بوونە…
ئەو ڕێگایە بۆ زۆرێک لە کوردەکان ڕێگایی مانوو نەمانە….
تێپەڕبوون لە شاخ و کێوو دۆڵی سەخت و زۆرجار لەگەڵ تەقەمەنی چێندراو، شەوڕەوی بۆ ئاودیو بونەوەی سنورەکانی بە توندی پارێزراو، خۆحەشاردانی نێو بارهەڵگر و کانتینێرەکان، پەڕینەوە لە ئاو تەنانەت لە ڕێگای وشکانیش، یان سەفەری ئاوی درێژخایان، زۆر کات بە چووپ و بەلەمی رزاو و سواو، یان بە بەلەمی بادی تۆقێنەر و سەفەری ئاوی زراوبەر، کە زۆرجار بە ئامانجو شوێنی مەبەست ناگەن، مانەوە لەناو دارستان و لەژێر باران و سەرماو گێرما، دەحبای پیس و مێش و مەگەس…
هەر بەوەندە تەواوی نایاتو لە ئەگەر گەیشتن بە ئوروپا تووشی کێشەو ناخۆشی لە تاقەت بەدەر دەبن…
پەنابەران دەنێرنە کەمپەکان کە زۆرتری جار وەک ئۆردوگای دەستبەسەرکرانە تا کەمپی پەنابەر…
نەبوونی کەش و فەزای پریوات و کەسایەتی، لاوازبوونی بەردەستی پێداویستی ڕەوان دەرون دەرمانی، گووشاری ئیداری و فەرمانگەیی، بێ ئاسۆیی، بێ چارەنووسی، هەلسوکەوتی بێ متمانەیی دەزگاکان، دەرون و شوناسی پەنابەر دەخاتە ژێر پرسو بەرهەڵست و چالێنج…
بۆ کوردێکی کە لە نیشتمانی داگیرکراوی خۆی، لەبەر خەبات بۆ ئازادی؛ مەترسی قۆلبەست و ئەشکەنجەو هەڕەشەی کوشتنی لەسەر بووە، ئێستاش لە کەمپی پەنابەراندا بۆ سەلماندنی شوناس و حەقیقەتی ژیانی، مشتومڕ بکات و دەبێ بەسەرهاتی بگێڕێتەوە کە بۆچی لە نیشتمانی خۆی هاتۆتەدەرو بیسەلمێنێت گەڕانەوە واتایی کۆتایی ژیانی، یان لانیکەم بەواتایی دەستبەسەرکران و ئەشکەنجەی زۆرە…
لەساڵانی دواییندا، بەچڕبوونەوەی قەیرانی ئابوری، کۆمەڵایەتی، کۆچکەری، جیاوازی لەنێوان پەنابەر و کۆچەری ئابووری زیاتر لەجاران خەوشداربووە.
ئەو جیاوازیە نەتەنیا لەبازنەی یاسایی، بەڵکو لەبوار ئەخلاقی و ئاکاری بایەخدارە.
پەنابەر کەسێکە کە بۆ رزگار کردنی گیانی، پاراستنی ئازادی، کەرامەتی مرۆڤی و ئینسانی، ڕێگاچارەیێکی نیە زیاتر لە جێهێشتنی نیشتمان…
لەبەرامبەردا، کۆچەری ئابوری بەدوای دەرفەتی پیشەیی باشتردایە.(هەرچەند ئاواتی ئەوکەسانەش جێگای ڕێزوتێگەیشتنە، بەڵام لەبنەڕەتدا جیاوازی گەورەیان هەیە)
وو شایانی باسە، بەداخەوە هەندێک بە بەڵگەی ساختە، چیرۆکی درۆ، لاف لێدانی درۆیین بە ناساندنی خۆیان وەک چالاکی سیاسی یان شڕۆڤەکار، هەوڵ دەدەن لە سیستەمی پەنابەری کەلک وەرگرن، ئەو بابەتە دەبێتە هۆی بێ متمانەیی دەزگاکانی پەنابەری ئوروپا بەرامبەر دۆسیەی چالاکانی ڕاستەقینەش.
بابەتێک کە زۆرترین خەسارەی لەکەسانێک دەدات کەبەڕاستی بۆ ئازادی و سەربەستی خەباتیان کردوەو بوونەتە قوربانی توندوتیژی ڕژێمی داگیرکەری نیشتمانیان.
لەلایێکی دیکەوە رژیمە داگیرکەرەکانی کوردستان تەنانەت لە خاکی ئوروپاشەوە، لەهەڕەشەو و تیرۆری ڕێبەران و ئۆپۆزیسیۆنی کورد دەستیان نەپاراستوە، مێژو سەلمێنەری ئەو حەقیقەتەیە.
هەندێک لە پەنابەرانی ڕاستەقینەی چالاکی سیاسی، دوای وەرگرتنی مافی پەنابەریش، هەستی ئەمانی تەواویان نیە. جا یان لەبەر هەڕەشەی ڕاستەوخۆ یانو سیخوری لەچالاکیەکانیان یان هەڕەشە لە بنەماڵەکانیان کە لەنێوخۆی وڵاتن.
هەموی ئەوانە دەرخەری ئەوەیە، مەترسی هەر لەسەر پەنابەرانی چالاکی سیاسی ڕاستەقینە هەر هەیە و بەردەوامە و تاراوگە کۆتایی سەرکوت نیە.
بەڵام سەرەڕای ئەو هەمو کۆسپەو ئاستەنگیە، هەندێک لە پەنابەران لەتاراوگە دەبنە دەنگێکی بەهێزی بەرخۆدان و خۆڕاگری و زانیاری و ئازمون، لەسۆشیاڵ مێدیا و بنکەکانی مافی مرۆڤ و زانکۆکان و ڕێکخراوە مەدەنیەکان و تێیاندا کاریگەردەبن.
هەندێک بە نووسین، هەندێک بە دێکیۆمێنتاری یان بەڵگە ڤیدیۆ، هەندێکیش بە تۆمارکردنی بیرەوەریەکانی پاشماوی ڕووداوەکان، هەندێک بە وێنە …هتد، چالاکی دەکەن.
ئەوانە نەتەنیا قوربانی سەرکەوتنن، بەڵکو لەخۆگرو هەڵگری ئومێد و زانیاری و ئازمونی گەلن.
پەنابەری یەک مافی مرۆڤی و ئینسانی هەر پەنابەرێکە، نەک تاوان!!
بەڵام ئەومافە پێویستی بە پارێزگاریە، هەم لەبەرامبەر لەبیرچوونەوە، هەم کەڵکاوەژور
پەنابەران هەوجداری بەزەیی نین، بەڵکو شایانی ڕێز و سرنج و پاڵپشتین.
کۆمەڵگای میوانداریش لەسەری ئەرکە بەوردی و بە ڕوونی، لەسیستێمی پەنابەری بەرگری بکات، نەک بە گومان و کەمتەرخەمی، بەڵکو بە هەقانیەت و پێداگری.
لەجیهاندا کە دیوارو سنورەکان ڕۆژبەڕۆژ زۆرتر دەزن، پاڵپشتی بۆ کەسانێک کە بۆ ئازادی و سەربەستی گیانیان لەمەترسی ناوە، تەنیا ڕێگای پاراستنی مرۆڤایەتی و جوانمێریمانە.
دەنگی پەنابەر تەنیا گێڕانەوەی چیرۆکی ڕابردوو نیە ، بەڵکو وشیار کردنەوەیە بۆ داهاتوو.